بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندەکەی دەم پارتی كە لە پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر پێکهاتووە جارێكی دیكە سەردانی دورگەی ئیمرالیان كردووە بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان.
لە كۆبونەوەی ڕابردودا، عەبدوڵا ئۆجەلان داوای كردبو كە ئەحمەد تورك، سیاسەتمەداری دێرینی كورد ببێتە یەكێك لە ئەندامانی شاندەوە و ئەو سیاسەتمەدارە لە كۆبونەوەی شاندەی دەم پارتی لەگەڵ لایەن و كەسایەتیەكانی توركیا بەشداربوو، بەڵام بەگوێرەی میدیاکان، "ئەمڕۆ ئەحمەد تورک یەكێك نیە لە ئەندامانی شاندەكە بۆ ئیمرالی."
Your Comment